User:Afandi Khailany
عه‌شیره‌تی خه‌یلانی
به‌ناوی خوای گه‌وره و ميهره‌بان
📚✒📝✨🌍 ١- روونكردنه‌وه‌يه‌ك له‌سه‌ر زانا و مه‌لای به‌ناوبانگی كورد و خه‌یلانی (حاجي مه‌لا عمر ئه‌فندی خهيلانی) [الملا عمر الافندي الخیلاني] و ميژووی عه‌شيره‌تی خهيلانی له رووی ئاينيه‌وه؛ ؛
كوردستان له كۆمه‌لێك عه‌شيره‌ت و پێكهاته‌ی جياواز پێكهاتووه، يه‌كێك له عه‌شيره‌ته بهناوبانگهكانيش عه‌شيره‌تی خهيلانيه. كه‌سانی ناو ئه‌م عهشيرهتهش رۆلی گرينگ و به‌رچاويان هه‌بووه له هه‌موو بوار و روێكه‌وه له كوردستانی خۆشه‌ويست كه چهندیين زانا و دانايان له‌ناو ههلكهوتووه.
- له رووی ئايينيهوه باس له دينداری و ئاين و مذهب بوو و كه‌سی زانا ده‌كه‌ين له ناو عه‌شيره‌تی خهيلانی:
به گشتی عه‌شيره‌تی خهيلانی موسلمانن به ئاينی پيرۆزی ئيسلام و له‌سه‌ر مذهبی سنیين و هه ر له كۆنه‌وه خولیيای ئاين و باوه‌ردار بووينه.
به گشتی دوو (٢) مرجع ی ئیجازه‌دان هه‌بووه له سه‌رتاسه‌ری كوردستان كه اجازه ی مهلايهتيان داوه واته خه لك خويندوويهتی به‌لام له كوتايهكهی هاتوونه‌ته ئه‌م دوو شوينه تا مۆله‌تی مه‌لايه‌تی وه‌ربگرن ( له‌م دوو شوينه اعترافيان پينهكرابا به مه‌لا حساب نه‌ده‌بوو) ، ئه م دوو مه‌رجه‌عانه‌ش له ناو عه‌شيره‌تی خهيلانی بووه!!!، يه‌كيان له بنه‌ماله‌ی مه‌لا ئه‌فه‌ندی باداوه بووه له هه ولير، ئهويتريش كه گه‌وره تر و ناسراو تربووه له ناوه‌وه‌ی عراق و له ده ره وه (عالم ی إسلامی - وه كو زانكو بووه!) له تيره ي (حاجی مه‌لا عمر ئه‌فه‌ندی خهيلانی) بووه له عه‌شيره‌تی خهيلانی كه خۆشی موفتی (مفتي) بووه له شارۆچكه‌ی ره واندوز له‌و كات. (حاجی مه‌لا عمر ئه‌فه‌ندی خهيلانی) نه وه ي مام صۆفی سهربهپهری گه‌وره بوو ( مام صوفي الكبير الباباجيسكي) و كه سێكی زانا و زۆر زيره ك و به توانا بووه له‌سه‌ر ئاستی جيهانی ئيسلامی وه كو عیراق، حجاز- سعودية و تركيا و شام- سوريا و ده‌وروبه‌ری و ته‌نانه‌ت له ئه‌زهه‌ر (( الجامع الأزهر )) ی وولاتی (مصر) يش زۆر به‌ناوبانگ و ناسراو بووه به‌جۆرێك چه‌ندين فتوي بۆ داون له چه‌ند بابه‌تێكی دينی و زمان زانيش بووه. خهيلانی به‌گشتی پێكهاتووه له زياتر له سی (٣٠) تيره و له تيره كانی تريش زۆر مامۆستای ئاين هه‌بووينه كه خزمه‌تی ئاينی ئیسلامی پيرۆزيان كردووه. (حاجی ملا عمر الافندي الخيلاني) له تيره‌ی ( ماره مه‌لا) يه [ ناسراون به أفندي يه‌كان له عراق] له عه‌شيره تی خهيلانی له (ره واندوز-هه ولير) دانیشتبوون.
(حاجی مه‌لا عمر ئه‌فندی خيلانی) خويندويهتی له لای مه‌لا محمد ی خه تێ (مه لای خه‌تی) ، بۆ زانياری زياترتان (مه‌لای خه‌تی) زانايه‌كی زیره‌كی ئاینی گه وره ی كوردستان بووه له سه‌رده‌می میرنشینی سۆران سه ردهمی (پاشای گه وره) له شارۆچكه‌ی رواندوز و مفتی بووه, مه‌لای خه‌تێ كوری نه‌بووه و حه‌وت (٧) گچی هه‌بووه و يه‌كێكی داوه‌ته (حاجي مه لا عمر ئهفهندي خهيلاني) به ناوی ( سارا) ئه‌وانی تریشی داوه‌ته زۆربه‌ی بنه‌ماله به‌ناوبانگه‌كانی كوردستان. بۆ زانياری زياتر ( ملا عبدالكريم ی به ياره) له كتێبی (جواهر الفتوي) ناوی (حاجي ملا عمر ئه‌فندی خيلانی) به (خاوه ن فه توا) بردووه.
(حاجی مه‌لا عمر ئه‌فندی خیلان) كه زاوای مه‌لای خه‌تی بووه چوار (٤) كوری زانای ئاینیهه بووه به ناوی ملا محمدامين و ملا اسعد أفندي و مه لا سعيد أفندي و ملا صالح خیلانی، كوره كاني هه مان رێچكه‌ی باوكيان گرتبوو و زانای به‌ناوبنگ بووينه له كوردستان و جيانی ئيسلامی. پاش وه فاتی كوره كانی چه‌ند نه‌وه‌یه‌كی به ردهوام بووينه له خزمه تی ئاينی ئيسلامی پيرۆز, له نه وه كانيان وه كو زانای ئاینی به‌ناوبانگ (مه‌لا عبدالكريم ئه فندي خهيلانی)[الشيخ العلامة ملا عبدالكريم الأفندي الخيلاني ] و چه‌ند زانايه كی مه زنی تريان لێ په يدابووه كه چه‌ندين زانای به‌ناوبانگ و مه‌لایان له‌و مهدرهسهيه خوێندوویانه و ئیجازه‌ی مهلایهتيان پێبه‌خشراوه كه زوربه یان ناسراون له كوردستان و وولاتانی تر. به‌م جۆره (رواندوز) ده‌بێته مه‌لبه‌ندی زانست و ئاین وه‌كو زانكۆیه‌كی گه شهپێدراو بووه له عیراق و وولاتانی ئيسلامی دا.
بۆ زانياری زياتر له‌سه‌ر نه‌وه‌ی حاجی ملا عمر افندی خیلانی كه زانای گه وره‌ی ئاينی (ملا عبد الكريم أفندي خيلاني) یه, خاوه‌ن (مزگه وتي ره واندوز ي گه وره) بوو [جامع رواندوز الكبير] كه زاتي خوي إمام و ووتاربێژي مزگه وته كه بووه ( إمام و خطيب ) وه له هه‌مان كات خۆی سه‌رپه‌رشتی و مدرسهكهی ( المدرسة الدينيه في راوندوز) كردبوو. ئه‌م مدرسه یه ئاینیه كتيبخانهیهكی هه بووه كه سه‌دان كتێبی زۆر به‌سوود و مه‌زنی تيادابووه و زوربه شيان ده‌ست خه‌تی خۆیان ( مخطوطات ) بووه, قورئانی پيرۆزی تيابووه ده‌ست خه‌تیان بووه كه به ئاوی زێر نووسرا بوون، له‌گه‌ل چه‌ندين نووسخه‌ی سه‌رده‌می كۆن له قرئانی پيرۆز كه له سه ر پێسته نووسرابوون و پاريزگاری ليكرابوو له‌م مزگه ووته و مدرسه دينيه. زور زانا بووه له زانستی فه‌له‌ك و ماتماتيك و نكاح و ته‌لاق و دابه‌شكردنی ميرات و ئيتر، چه‌ندین زانا لای ئه‌و فێری زانست بووينه و ئيجازهیان لێ وه‌رگرتووه وه‌كو (مه‌لا ته‌ها شێخ وه‌تمانی، مه‌لا احمد وه‌رتی، مه‌لا احمد گۆيی، زۆرانی تر). به‌داخه‌وه ئه‌م كتێبخانه ناوازه‌یه له ده‌ستدرا و وێران بوو به كارهساتيكی ئاگركه وتنهوو و زۆربه‌ی سووتان و كه‌ميان مان، پاش وه‌فاتی مدرسهكه داخرا چونكه نه وه كانيان هه موويان خه‌ریكی خێندنی سه‌رده‌م بوون كه بووه هۆی سه‌رقالی كاری خۆيان. دواتریش مزگه‌ووتی گه‌وره له ژێر سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كار و باری ئاينيه له كوردستان...
دكتور بۆتان جودت أفندی خه‌یلانی
✨📕📖✒📝٢- باسێكی مێژوویی له رۆل و ده‌وری عه‌شيره‌تی خهيلانی ده‌كه‌ين له رووی كوردايه‌تی و شۆرشه‌كانی كوردی و كه‌سايه‌تيه ناوداره‌كان # هه‌ر له كۆنه‌وه (عه لی أفندي) له عه‌شيره‌تی خهيلانی پله‌ی وه‌زيری هه‌بووه له ئيماره‌تی سۆران. خهيلاني رۆلی گرنگ و به‌رچاويان هه‌بووه له شۆرشه‌كانی كوردیه هه‌ر له كۆنه‌وه قاره‌مان و هه‌رده‌م له پێش و كورد په‌روه‌ربووینه: بو نموونه چه‌ندین سه‌رۆك و ئه‌ندامانیان شه‌هید بووینه تا ئێستاشی له گه‌ل دابێت له پێناوی مافه ره‌واكانی كورد و كورستان! له سه‌رده‌می كۆن دوو (2) سه‌رۆك له عه‌شيره‌تی خهيلانی شه‌هيد بووينه له شورشه‌كانی كوردی وه‌كو سه رۆك عه‌شيره‌تی خه‌یلانی (شه‌هيد كريم خان ئاغا) كه ده‌كاته باوكی (فه‌رحان ئاغا) و له تيره و نه‌وه‌ی(مه‌لا علی) يه له عه‌شيره تی خهيلانی، ئه‌و سه رۆك گه‌وره‌ی خهيلانيان بووه له‌گه‌ل شۆرشی سمكۆ شكاك به‌ژداربووه (له كوردستانی رۆژهه لات) له ناو شاری (شنو) له وولاتی (ئيران) برينداربووه له رووبهروويان دژی دوژمنانی گه‌لی كورد, دواتر كه هاتۆته‌وه به برينداری شه‌هيد بووه، ئهویتريان شه‌هید (عزيز محمود ئاغای خه‌يلانى) يه كه ده‌كاته باوكی (ميركه ئاغا خهيلانی) كه نه‌وه‌ی (حاجی شيخ) ه و به‌رامبه‌ر دوژمنانی كورد وه‌ستابوو له‌گه‌ل پۆلهك له خزمان, ئه‌و له جه‌نگی جيهاني يه كه م تهيارهی ئينگليزان لێيان دايه و شه‌هيد بووه له كوردستان. نهوهكانيشيان به رده وام بووينه له خه بات و له شۆرشه كورديه يه‌ك له دوای يه‌كه‌كان.
له حكومه‌تی عيراقيش (زه‌عيم مصلح) ی كوری ( مه‌لا عبدالكريم ئه‌فندی خهيلانی ) [الشيخ العلامة ملا عبدالكريم الأفندي الخيلاني ] كه له تيره ي (ماره مه لا- ئه‌فه‌ندی رواندوز) و نه وه ي (حاجي مه‌لا عمر ئه‌فندی خيلانی) پله‌ی به رزی سه ربازی هه‌بووه, له (بغداد) خويندويهتی و ( رُتبة زعيم ) هه بووه له عراق كه ده‌كاته باوكی (دكتور شێروان خهيلانی و دكتوره بێريوان خهيلانی). شاروچكه ي رواندوزيش لانكه‌ی كوردايه‌تی بووه به هه‌موو ره‌نگه كان كه وينای كورايهتی هه لگرتبوو خیلانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ش رۆلی به‌رچاویان هه‌بووه، له عه‌شيره‌تی خهيلانيمی تيره‌ی (ماره مه لا- ئه فه نديكاني رواندوز) رۆلی به‌رچاويان هه بووه وه كو ناسراوترينيان (پرۆفيسۆر أسعد مه‌لا سعيد أفندي خهيلانی) كه بۆ يه‌كه‌م جار له سه‌رتاسه‌ری كوردستان باسی كێشه و دۆسه‌ی كوردی كردووه له‌گه‌ل سه‌رۆك و سيناتۆرهكان له وولاتی (ئه‌مريكا)، سه‌رۆك و دامهزرێنهريی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد بووه بۆ يه‌كه‌م جار له ئه‌مه‌ريكا ، بۆ زانياری زياتر (تفاصيل) له ته‌وه‌ره‌ی بلاوكراوه به درێژی باس كراوه ( عه‌شيره‌تی خهيلانی له رووی كه‌سايه تيه خاوه‌ن بروانامه به‌رزه‌كان).
عه‌شيره‌تی خهيلانی له شۆرشه يه‌ك له دوای يه‌كه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد رۆلی كاريگه‌ر و به‌رچاويان هه‌بووه هه‌ر له قارهمانيه تيان و هه‌م له شه‌هيد دانيان له‌رێگه‌ی كورد و كوردستان؛ به جۆريك پۆلێك له پێشمه‌رگه‌ی عه‌شيره‌تی خهيلانی بۆ نموونه له شۆرشی ئه‌يلول شه‌هيدبوون له بناری چيای سه‌فين له سالی (١٩٦٢) له ناودارترينيان شه‌هيدان (عزيز ميركه ئاغا خيلانی) و ( رشيد بگ وسوبگ خيلانی [كه ده‌كاته ئامۆزای كه‌سايه‌تی ناسراو و پێشمه‌رگه‌ی دێرين (حاجي ميرۆ سه‌يدا خهيلانی) كه دوو كوری و نزيكانيشی شه‌هيد بووينه]) و شه‌هید (عزيز رحمان خيلانی) بوون. دواتر زۆر له تیره و خانه‌واده‌كان له عه‌شيره‌تی خهيلانی خه‌باتی نهپچراوهيان هه‌بووه به جۆريك چه‌ندين بنهمالهيان به مندال و ئافره‌ته‌وه ترحيل كراون بۆ باشووری عیراق. له ناو عه‌شيره‌تی خيلانی چه‌ند خانه‌واده و كه‌سی ناسراو بێ سه‌ر و شوێن كراون وه‌كو كه‌سايه‌تی ناسراو شه‌هيد (معين ئاغا خيلانی) به جۆرێك خانه‌واده و نزيكانیشی له لايه‌ن حكومه‌تی بعثی فاشی بێسه‌ر و شوێن كراون..
زانياری تريش زۆر روون و ئاشكرایه و دياره لای هه‌مووان كه ژماره‌يه‌كی زۆر و به‌رچاو له پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌ری پله به‌رز و كه‌سايه‌تی ناسراوی تر شه‌هيد بووينه له عه‌شیره‌تی خه‌یلانی له (راپه‌رين) و شه‌ری دژی (ده‌عش) و كوتاييهكهشی شه‌ری (پردێ) له زۆربه‌ی تيرهكان و خانه‌واده‌كانی ناو عه‌شيره‌تی خهيلانی.
دكتور بۆتان جودت أفندی خه‌یلانی
🎓📝📚✒٣- [البروفيسورالدكتور أسعد ملا سعيد الافندي الخيلاني]
🎓 كورته‌يه‌ك ده‌رباره‌ی مێژووی عه‌شيره تی خهيلانی له رووی خوێنده‌واری و رۆشهنبيری و خاوه‌ن هه‌لگری بروانامه به‌رزه‌كان (اصحاب شهادات) ده‌كه‌ین به گشتی و تيشكێك به نموونه ده‌خه‌ينه سه‌ر (پرۆفيسۆر دكتۆر اسعد خهيلاني) كه له تيره‌ی (ماره مه‌لا- ئهفهنديهكانی رواندوز) و نه‌وه‌ی زانای به‌ناوبانگی ئاینی (حاجی مه لا عمر ئه فندي خه يلاني) يه:
له كۆنه‌وه تيرهكانی عه‌شيره‌تی خهيلانی كويستان وگهرميانيان كردووه له هه واره كانی تابه‌ت به‌خۆیان له كوردستان، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی كه خه‌ريكی چاندن و كار و پيشه و به‌خێوكردنی مه‌رومالات بووينه ئه‌وا له رووی خوێنده‌واری و سیاسی و رۆشه‌نبیریدا كه‌سانی زۆريان تيا ههلكهوتبوون كه هه‌لگری بروانامه‌ی جۆراوجۆر بووینه. له ناو عه‌شيره‌تی خهيلانی چه‌ندين كه‌سايه‌تی ناسراو هه‌ن كه بروانامه‌ی ديبلۆم و بكالوريۆس و ماسته‌ر و دكتۆرا و بروانامه‌ی جۆراوجۆريان به ده‌ستهێناوه له رووی ئاينی و زانستی و سه ربازی و سياسیيهوه. له ناو عه‌شيره‌تی خهيلاني زياتر له سی تيره هه ن و ئامۆزای یه‌كترین, زۆربه‌ی كه‌سانی خاوه‌ن هه‌لگری بروانامه‌كان (اصحاب شهادات) له كۆن له نه‌وه‌ی (حاجی مه‌لا عمر ئهفندي خهيلانی) يه كه له ره‌واندوز- هه ولير دانيشتبوون و ناسراون به (تيره‌ی ماره مه‌لا - ئهفهنديهكانی رواندوز) له ناو خه لكي كوردستان و عيراق. له‌م تيرهيه چه‌ندين دكتور و به‌رێوه‌به‌ری جۆراوجور و حاكم و ئه‌ندازيار و ژماره‌یه‌كی زۆر زۆری به‌رچاو له مامۆستا و مدرسيان هه‌بووه كه له سه‌رتاسه‌ری كوردستان خزمه‌تيان كردووه, ناسراوترينيان له عه‌شیره‌تی خه‌یلانی (ماموستا جودت عبدالله محمدامين أفندی خيلانی) يه [كه ناسراوبوو به (جودت افندي خهيلانی) كه له بغداد خويندبوويی و بوه به ماموستا له سالي (١٩٤٤) كه ده كاته باوكی به‌نده ( دكتور بۆتان خهيلانی-استاذ جامعي). (ماموستا جودت خيلانی) تاكه كه س بووه كه زور شتي توماركردووه له سه ر ميژوو ي عه شيره تي خهيلانی و بنه‌ماله و شجره و تيرهكانی و زۆريش عه‌شيره‌تی خۆی خۆشويستووه و له سه ری به جه واب بووه و هه‌ر خۆشی كهفيلی پرۆفيسۆر ئه‌سعد خيلانی بووه كه چوويته وولاتی ئه‌مريكا [چه ند زانياريه كيش هه ر له نووسينی ماموستا جودت خیلانی وه رگيراون، ده ست نووس و و ناميلكهكانيشی لای خانه‌واده‌ی پارێزراون]. هه‌ر له كۆنه‌وه كه‌سانی خوينده واری بهناوبانگيان تيادا هه لكهوتبوو له هه‌موو بواره‌كان ته‌نانه‌ت له ئافره‌تانيش دا له كوردستان و به گشتی له عيراق.له‌م دوايانهش دا ژماره‌كی زۆر له بروانامه‌ی جۆراوجۆری زۆر له هه‌موو تيرهكان له خانه‌واده‌كانی عه‌شيره‌تی خهيلانی به‌ده‌ست هينراوه و به شێوه‌یه‌كی زۆریش به‌رده‌وامه به جۆرێك رۆل و ده‌وری كارايان هه‌يه له هه‌موو كايه كانی حكومه‌ت...
تيشكێك ده‌خه‌ينه سه‌ر مێژووی كه‌سايه‌تی به‌ناوبانگی كورد له عه‌شيره‌ت خهيلانی (پرۆفيسۆر دكتۆر ئه‌سعد خهيلانی) له رووی زانستی و سياسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه:
پرۆفيسۆر ئه‌سعد خهيلاني كوری (مه‌لا سعيد ئه‌فندی) خهيلانی يه كه قازی بووه و له تيره‌ی (ماره مه‌لا- ئه‌فه‌ندی رواندوز) له عه‌شيره‌تی خهيلانی و نه‌وه‌ی (حاجی مه‌لا عمر ئهفندي خيلانی) يه. له سالي (١٩٣٧) له دايك بووه له خانهوادهيهكی زانست دۆست و خاوه‌ن مه‌دره‌سه‌ی ئاينی به‌ناوبانگ له جيهانی ئيسلامی، هه‌ر له منداليه‌وه زور زيره ك و به توانا بووه به‌جۆريك تا خوێندنی ته‌واوكردووه هه‌ر پله‌یی به‌رزی وه‌گرتووه,هه‌روه‌ها به ته‌مه‌نی لاوی ناسراوبووه به (ئه‌فندی). پاشان خوێندنی له [زانكوي بغداد] ته‌واوكردوه و بووه به مدرس، پاشان فێری كوردايه‌تی بووه له لايه‌ن مامی (ملا ئه‌سعد أفندي) خهيلانی كه كهسایهتيهكی كورد په‌روه‌ر و زانای ئاینی ناسراوبووه [زور زانا لاي ئه و خويندويانه وه كو: ماموستا عه لائه دين سوجادي و شاعير ناري]. پرۆفيسۆر هه‌ر له زووه وه له سالی (١٩٥٣) چوويته ناو رێكخستنی (يه كيتي قوتابياني كوردستان) به جۆريك رۆلی كاريگه‌ر و به‌رچاوی هه‌بووه له ريزه‌كانی پارتی و يهكيك بووه له‌و په نجا (٥٠) كه‌سه‌ی كه داوای مۆله‌تی كار‌كر‌ن و پارتيكرنیان كردووه به سه‌رۆكايه‌تی (مه‌لا مصطفی بارزانی). تا سالانێكی زۆر رۆلی به‌رچاوی هه‌بووه بۆ پارتی ديموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌ی كورد، پاشان به هۆی له‌ت بوونی پارتی بۆ دوو پارچه و تێكچونی ره‌وش كوردان رووده‌كاته (وولاتی ئه‌مريكا) تا خوێندنی زياتر بكات و كورديش بناسێنێ به جيهان. پرۆفيسۆر به‌رده‌وام بووه له خوێندن له وولاتی ئه‌مريكا و له به‌ناوبانگترين زانكۆكانی ئه‌مريكا بروانامه‌ی به‌رزی به ده‌ست هێناوه به جوريك دوو (٢) بروانامه‌ی ماسته ر ی وه‌رگرتووه به‌م جۆره: بروانامه‌ی ماسته‌ر له ئامار له زانكۆی سانت لويس و بروانامه‌ی ماسته‌ر له زانست له زانكۆی واشنتۆن له كۆتايی شه‌سته‌كان، پاشان بروانامه‌ی (دكتورا) وه‌رده‌گرێت له [زانستی كۆمپيوته‌ر] له زانكۆی واشنتون- امريكا له سالی (١٩٧٢). دواتر بووه به (پرۆفيسۆر) له زانكۆی ئيستهرن مهشيگان به جۆرێك كۆمپيوته‌ر ئه‌و كات تازه بروانامه‌ی له‌سه‌ر وهردهگيرا. له زانكۆ بۆ ماوه‌ی زياتر له سی (٣٠) سال خزمه‌تی كردووه و به‌ژداربووه له ۆور له توێژينه‌وه, به‌مه‌ش ده‌بێته يهكيك له ناسراوترين پرۆفيسۆرهكان له وولاتی ئه‌مريكا. هاوسه‌رگيری كردووه له‌گه‌ل خاتوو (لۆرا) كه ناسراوه به ( لۆرا خيلانی) له وولاتی ئه‌مریكا كه له بنهمالهكی ناوداری ئه‌مريكايه هه‌لگری بروانامه‌ی به‌رزه - ماسته ر. دوو (٢ ) كور و يه ك (١) كچي هه يه كه هه‌لگری بروانامه‌ی به رزن به ناوي: دكتور بروسك خيلانی و رێگار خيلانی و شيلان خيلانی.
دواتر له‌گه‌ل مام جلال په‌يوه‌ندی و برادهرايهتيان زۆر توند بووه و يه‌كێك بووه له پشتيوانهكانی حزبی يه كيتی نيشتمانی كوردستان له كاتی دامه‌زراندنی. پرۆفيسۆر تاكه كورد بووه! له سه‌رتاسه‌ری كوردستان كه سه‌رۆكی وولاتی ئه‌مريكای ديتووه ئه‌و سه ردهم و بووه به سه‌رۆك و دامه‌زرێنه‌ری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد (KNC) له سالی (١٩٨٨) له وولاتی ئه‌مريكا كه باسی خه‌راپی ره‌وشی نه‌ته‌وه‌ی كورد و كێشه‌ی كوردی كوردستانی گه‌وره‌یان كردووه. له خه باتی كوردايه‌تی به‌رده‌وام بووه تا وای لێهاتووه بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئيش بكات. دواتريش له كۆنفرانسێك دا باسی كوردستان و دوژمنانی كورد و كاره‌ساته دلتهزێنهكان كه به سه‌ر گه‌لی كورد داهاتووه كردووه . دواتر له سه‌رده‌می سه‌رۆك بۆش ی ئه‌مريكا له كۆنفرانسێك دا ووته‌ی پێشكه‌ش كردووه له سه‌ر دۆسیه‌یی كورد و پێناساندنی كاره‌ساتی كيميابارانی هه‌له‌بجه و ئه‌نفال له لايه‌ن رژێمی فاشی صدام, به سه‌رۆك بۆشی ئه‌مريكای ووتوه كه ئه‌م رژێمه يه‌ك له دوای يهكانهی عیراق بۆ ماوه‌ی ٨٣ سال (له‌و سه ردهم) رووخاوه و مافی ئازادی و ديموكراتی نه‌ته‌وه‌ی كورديان خواردووه جا عيراق ێيوستی به گۆرانكاری هه يه! له پاش ووته پێشكه‌ش كردنه‌كه‌ی سه رۆك بوش له وه لامدا پێی ووتووه كه له‌گه‌ل ديموكراتی و ئازادی گه‌لی كوردين و سوپاسی كردووه كه يه‌كه‌م تاكه كورد بووه باسی دۆسيه‌ی كوردی بۆ كردووه له وولاتی امريكا، له وه‌ش گرنگ تر ئه وه‌يه پێی ووتووه كه كونفرانسی داهاتوو له گه ل نه‌ته‌وه‌ی كورد ده بی له كوردستان بيت، له كۆتای چاوپێكه‌وت نه‌كه (پرۆفيسۆر دكتور ئه‌سعد خه يلاني) توقهی له گه‌ل سه رۆك بۆش كردووه و پێی ووتوه كه يه‌كه م جاره كورد هاوريێهتی له‌گه‌ل وولاتی امريكا دروستبكات كه شانبه‌شانی چيا به‌رزه‌كانی كوردستان هه ست به دۆسی كوردان بكه‌ن.
هه‌ميشه پرۆفيسۆر ئه‌سعد خهيلانی به‌رده‌وام بووه له سه‌ر خه‌باتی سياسی و په‌وه‌ندی پته‌وی هه بووه له‌گه‌ل زۆرترين سه‌ركرده و كه‌سانی ناسراو و سياسهتمهنداران و رۆشنبيرانی هه‌ر چوار پاچه‌ی كوردستان.
دكتور بۆتان جودت أفندی خه‌یلانی